فۆئاد حسەین : عێراق ڕۆڵێکی گرینگی ھەیە لە پشتگری کردنی وتووێژەکانی ئێران و عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i403851-فۆئاد_حسەین_عێراق_ڕۆڵێکی_گرینگی_ھەیە_لە_پشتگری_کردنی_وتووێژەکانی_ئێران_و_عەرەبستان
وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە بەغدا ڕۆڵێکی گرینگی لە پشتگری کردنی وتووێژەکانی ئێران و عەرەبستان گێڕاوە، وتیشی: بە ھیواین خولی پێنجەمی ئەم وتووێژانەش ئەنجام بگرێت و جیا لەمە ھێندێک وتووێژ لە نێۆوان ئێران و کۆمەڵێک لە وڵاتانی دراوسێی دیکەش بەڕێوە بچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2021 18:40 Asia/Tehran
  • فۆئاد حسەین : عێراق ڕۆڵێکی گرینگی ھەیە لە پشتگری کردنی وتووێژەکانی ئێران و عەرەبستان

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە بەغدا ڕۆڵێکی گرینگی لە پشتگری کردنی وتووێژەکانی ئێران و عەرەبستان گێڕاوە، وتیشی: بە ھیواین خولی پێنجەمی ئەم وتووێژانەش ئەنجام بگرێت و جیا لەمە ھێندێک وتووێژ لە نێۆوان ئێران و کۆمەڵێک لە وڵاتانی دراوسێی دیکەش بەڕێوە بچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، «فۆئاد حسەین» ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە تاران دا وتی: لە سەردانەکەم بۆ تاران دیداری زۆرم ھەبوو لە بواری جۆربەجۆردا لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی.

وتیشی: لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لە بواری ئابووری و بازرگانی و گەشەی گەڵاڵەی جۆربەجۆری پەیوەست بە پەبوەندییە دووقۆڵییەکانمان لێک دایەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: دیدارەکەی ئەمڕۆمان دەرفەتێک بوون بۆ وتووێژ لە بواری پەیوەندیی ناوچەیی و ئاسایشتی.