کانونی یه‌که‌م 27, 2021 16:33 Asia/Tehran
  • دادگای فێدڕاڵی عێراق سکاڵاکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی رەتکردەوە

سەرچاوە عێراقیەکان رایانگەیاند دادگای فێدڕاڵی عێراق وەک مەرجەعی دواجاری یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکان ، سکاڵاکانی دژی ھەڵبژاردنی رەتکردووەتەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەم دەنگە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە راگێندرا و بە گوێرەی ئەوە راگێندرا دادگای فێدڕاڵی عێراق سکاڵای دژی پشتڕاستکرانەوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەختەی رەتکردووەتەوە . 

دادگا ھەروەھا لە پەرلەمانی عێراقی ویست یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکات . 

زۆر لە گروپە سیاسیەکانی عێراق بە تایبەت لایەنە شیعەکان لەسەر ئەم باوەڕەن لە ھەڵبژاردنی 18 ی رەزبەردا ساختەکاری و گزیکاری بەرفراوان کراوە .

لە رۆژانی رابردوودا بە تایبەت رۆژی شەممەی ئەم حەوتەیە ھەزاران کەس لە ناڕازیان بە ئەنجامی ھەڵبژاردن ، لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق دەستیاندایە خۆپێشاندان . 

سەرپەیڤ