ھێرشی دووبارە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404302-ھێرشی_دووبارە_بۆ_سەر_بەرژەوەندییەکانی_ئەمریکا_لە_عێراق
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق باسی ھێرشی موشەکی بۆ سەر ناوەندێکی دبپلۆماسیی ئەمریکایان کردووە لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدای پێتەختی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2022 07:48 Asia/Tehran
  • ھێرشی دووبارە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق باسی ھێرشی موشەکی بۆ سەر ناوەندێکی دبپلۆماسیی ئەمریکایان کردووە لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدای پێتەختی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بە موشەکی ‏جۆری گراد، هێرشکراوەتە سەر  کە پێگەیەکی ‏دیپلۆماسیی ئەمریکییەکان کە دەکەوێتە فڕۆکەخانەی بەغدای پێتەختەوە.‏

سەرچاوە ئەمنییەکان جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە، هێرشەکە لە نزیک کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ئەنجام گرتووە کە ھەڵبەت هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.‏

‏هەر بەپێی زانیاریی میدیاکانی عێراقی، هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەو شوێنەیان کە هێرشەکەی ‏لێوە ئەنجام دراوە دۆزیوەتەوە کە ‏لە گەڕەکی جیهاد ھەر لە بەغدای پێتەختە و ئەوشوێنە دوو مووشەکی  ‏نەتەقێنراویشی لێ بووە.