کانونی دوھەم 09, 2022 16:31 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق خەریکە بەڕێوەدەچێ

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دوای دووجار دواخران بەڕێوەچوو .

بڕیاربوو کاتژمێر 11 کۆبوونەوە دەستپێبکات، دواتر دواخرا بۆ 12 و دواتریش بۆ 3ی عەسر دواخرا.

یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق خەریکە  بەڕێوەدەچێت و تێیدا سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا لە پارتی، موسەنا ئەمین لە یەکگرتوو و یەکێتی، سروە عەبدولواحید لە نەوەی نوێ رکابەری بردنەوەی کورسی جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەکەن.

لەبارەی گفتووگۆکانی تایبەت بەپرسی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران، یەکێتی سوورە لەسەر کاندیدکردنەوەی بەرهەم ساڵح و پارتی رەتیدەکاتەوە و هیچ بەرەوپێشچوونێک نییە.

 لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتیش موقتەدا سەدر سوورە لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە .

هاوکات گرژیی و ئاڵۆزییش لە بەغدا هەیە، سەدر هێزی بڵاوکردووەتەوە و ملیشیاکان هەڕەشە دەکەن، سەرکردەیەکی سەدریش شەوی رابردوو لە باشووری عێراق کوژراوە.

سەرپەیڤ