کانونی دوھەم 26, 2022 09:56 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق: خەباتی دژی تیرۆریزم بەردەوامە

سەرۆک وەزیرانی عێڕاق ڕایگەیاند: خەباتی دژی تیرۆریزم بەردەوامەو تیرۆریستان ھیچ جێگایەکیان بۆ خۆشاردنەوە لە عێراق و یان دەرەوەی عێراق دەست ناکەوێت.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەتەکەیڕایگەیاند: دەوڵەت لە سەر چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت و بە سەر خزمەتگوزارییەکاندا ھەتا ڕادەست کردنی دەستەڵات بە دەوڵەتی تازە چاودێری دەکات.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: ھەر بەوجۆرەی کە توانیمان شارەکانمان ڕزگار بکەین، دەشتوانین جارێکیان و بۆ ھەمیشە تاقمە تیرۆریستییەکان لەنێو بەرین و ھەموو ڕۆژێک بەرنگاری تاقمە تیرۆریستییەکان دەبینەوەو زۆرێکیان لە تارمیەو ناوچەکانی دیکەی عێراق کوژراون.

کازمی وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ڕەچاوکرانی ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، ھێزەکانی ئاسایشتی بۆ ئامادە بوون بە مەبەستی بەرنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستەکان بانگێشتن کرد.

سەرپەیڤ