شوبات 03, 2022 21:36 Asia/Tehran
  • هادی عامری: دەبێ لەگەڵ زاڵیەتیی بیانییەکاندا بەربەرەکانێ بکرێت

سەرۆکی هاوپەیمانیی پەرلەمانیی فەتح بە بۆنەی ساڵگەڕی شەهید بوونی ئایەتوڵڵا موحەممەد باقڕ حەکیم، لە سەر بەرنگار بوونەوەی زاڵیەتیی وڵاتانی بیانی لە عێراق دا پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعەهد: هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی پەرلەمانیی فەتحی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا داوای بەرنگار بوونەوەی بشێویی لە وڵاتەکەی و سەندنەوەی دەستەڵاتی حکومەتی کرد.

عامری بە دەربڕینی ئەمەی کە ساڵگەڕی شەهید بوونی ئایەتوڵڵا حەکیم وەبیرهێنەرەوەی بەرپرسایەتییەکی گەورەیە کە لە سەر شانی میراتبەرانی ڕێبازو کگەڵاڵە گەورەکەیەتی، پێی داگرت، ئامانجی ئەم شەهیدە، ڕزگار کردنی عێراق و دەستەبەر کردنی ئاسایشت و کەرامەت و چەسپاندنی دادگەری لە وڵات دا بوو.

سەرۆکی هاوپەیمانیی پەرلەمانیی فەتح  لە هەموو کۆتلە سیاسییە نەتەوەخوازەکانی عێراق و هەروەها لە تەواوی جەماوەری وڵاتەکەی داوای کرد لە سەر ڕێبازی ئەو شەهیدە بەردەوام بن هەتا قەیران و ناکۆکییەکان وەپشت سەر بنێین و بابەتە نیشتیمانییە گرینگەکان لەبەر چاو بگرین.

سەرپەیڤ