ئادار 15, 2022 17:43 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە عێراق: ئێران ئەوەی پێ قەبووڵ ناکرێت کە کوردستانی عێراق ببێتە بنکەی ڕژێمی زایونی دژی ئاسایشتی ئێران

باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەی پێ قەبووڵ ناکرێت کە ھەرێمی کوردستانی عێراق ببێتە بنکەی ڕژێمی زایونی دژی ئاسایشتی ئێران و عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە کۆنفرانسی کەرامەتی مرۆڤی لە زانکۆی ئەھلی بەیت(ع)ی کەربەلا وێڕای پێداگرتن لە سەر پارێزرانی سەروەریی خاک و سەربەخۆیی دەوڵەتی عێراق، لە بارەی ھەڵمەتەکەی ئەم دواییەی ئێران لە ھەولێر وتیشی: ئەو ھەڵمەتە دژی بنکەی ڕژێمی زایونی بوو کە دیارە مەکۆی پیلانەو دەبێ لە ناوچەکە خڕ بکرێتەوە.

مەسجیدی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران گەلێک جار لە بارەی بوونی ڕژێمی زایونی لە هەرێمی کوردستانی عێراق وشداریی داوەتە بەرپرسانی ئەم وڵاتە، بەڵام بەداخەوە هێشتا دژی ئێمە کەڵکی لێ وەردەگیرا و ئێمە ناچار بووین ئەم ئۆپەراسیۆنە بەڕێوە ببەین و ئەمەش پێوەندی بە خەڵکی عێراقەوە نەبووە.

ئەو وتیشی: خەڵکی ئێران و عێراق سەرەڕای خواست و هەوڵی دوژمن لە پەنای یەکدا دەمێننەوە و ئێمە هەمیشە پێویستمان بە یەکتری هەیە.

ناوبراو پێشی داگرت: ئۆپەراسیۆنەکەی هەولێر هیچ پێوەندییەکی بە ئەمریکاوە نەبووە، ئەم هێرشە نە دژی عێراق بووە و نە دژی ئەمریکا بەڵکوو تەنیا دژی بنکەی ڕژیمی زایۆنی بووە کە بووەتە ناوەندی پیلانگێڕیی دژی ئێمە و دەبێ خڕ بکرێتەوە.

سەرپەیڤ