ئادار 18, 2022 19:54 Asia/Tehran
  • یەکێتیی نیشتیمانی: بەرھەم ساڵح تاکە پاڵێوراوی ئێمەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق

وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: بەرھەم ساڵح ھێشتاش تاکە پاڵێوراوی ئێمەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعەھد، «سۆزان مەنسوور» وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق ڕۆژی ھەینی ڕایگەیاند: کاندید کردنی بەرھەم ساڵح بە پێی بەرژەوەندیی نیشتیمانی و بە دەر لە پرسی ئەتنیکی و حیزبی ئەنجامی گرتووە.

«سۆزان مەنسوور» پێی داگرت: یەکێتیی نیشتیمانی کاندیدێکی دیکەی بێجگە لە «بەرھەم ساڵح» نییەو لەگەڵ تاقمەکانی دیکەش لە بارەی پارێزگای کەرکوک ھیچ دانوسیتانێکی نەبووە.

وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لە بارەی شیانی ڕەزامەند کردنی پارتیش بۆ وازھێنان لە کاندید کردنی «ڕێبەر ئەحمەد» بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق وتی: ھەر شتێک لە گۆڕەپانی سیاسی دا ڕێی تێ ئەچێ.

سەرپەیڤ