ئادار 19, 2022 07:52 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی: بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی دەنگ دەدەینە بەرھەم ساڵح

ئەندامێکی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی رەوتە شیعەکانی عێراق باسی دەنگدانی ئەم گرووپە بە بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد و رایگەیاند : گەر ئەم پارتە بەرهەم ساڵح وەکوو بەربژێری خۆی بناسێنێت، ئێمە نوێنەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەنگی پێ ئەدەین.

مەحموود حەیانی لەم بارەوە وتی: گەر دەنگدان بۆ سەرۆک کۆماری بە پێی یاسا و بڕیارنامەی پارلەمان بەڕێوە بچێت، پێش بینی دەکرێت بەربژێری یەکێتی نیشتمانی بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردرێت.

ئەو وتیشی: گەر دۆخەکەش ئاڵۆز بێت، بەربژێری ھاوپەیمانیی سێ قۆڵیی بۆ سەرۆک کۆماری،  هەڵدەبژێردرێت.

ناوبراو باسی دەنگ دانی ئەم گرووپە بە بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد و گوتی : گەر ئەم پارتە بەرهەم ساڵح وەکوو بەربژێری خۆی بناسێنێت، ئێمە نوێنەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەنگی پێ ئەدەین.

سەرپەیڤ