وێرای پیرۆزبایی نەورۆز، بەرهەم ساڵح پێداگری کرد لەسەر پێویستیی پێکھێنانی حکومەتی عێراق
سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامی نەورۆزیی خۆی دا جەختی کرد لە سەر پێویستیی پێکهێنانی دەوڵەتێکی نەتەوەیی کە بتوانێ بژیوی ژیان، ئاسایش و خزمەتگوزاری بۆ خەڵک دابین بکات.
بە پێی راپۆرتی بەغداد ئەلیەوم، سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا جەختی کرد لە سەر پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێک کە بتوانێ بژیوی خەڵک، ئاسایش و خزمەتگوزاری بۆ خەڵک دابین بکات.
وتیشی : هیوادارم عێراق و هەموو ناوچەکە ئاسایش و سەقامگرتوویی بەخۆیەوە ببینێت و ساڵی نوێ تێکەڵی ئاسایش و هێمنی و چارەسەر کردنی کێشەکان بێت.
بەرهەم ساڵح روونی کردەوە: نەورۆزی ئەمساڵ، وڵاتمان لە قۆناغێکی هەستیار دایە کە نابێ لە بەرانبەریدا کەمتەرخەمی بکەین.
سەرۆکی عێراق جەختی کرد لە کردە سەر پێک هێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی کە بتوانێ کێشە و قەیرانەکان چارەسەر بکات و داخوازییەکانی خەڵک سەبارەت بە دۆخی ئاسایش و خزمەتگوزاری بگرێتە ئەستۆ و جێبەجێان بکات.