نوری مالیکی : بایکۆت کردنی پەرلەمان و بەرپاکرانی دووبارەی ھیەڵبژاردن جێگای قەبوڵ نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406437-نوری_مالیکی_بایکۆت_کردنی_پەرلەمان_و_بەرپاکرانی_دووبارەی_ھیەڵبژاردن_جێگای_قەبوڵ_نییە
سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق بە ڕاشکاوی وتی: بایکۆتی پەرلەمان و بەرپاکرانی دووبارەی ھەڵبژاردن لە عێراق جێگای قەبوڵ نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 23, 2022 04:42 Asia/Tehran
  • نوری مالیکی : بایکۆت کردنی پەرلەمان و بەرپاکرانی دووبارەی ھیەڵبژاردن جێگای قەبوڵ نییە

سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق بە ڕاشکاوی وتی: بایکۆتی پەرلەمان و بەرپاکرانی دووبارەی ھەڵبژاردن لە عێراق جێگای قەبوڵ نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەعلومە، «نوری مالیکی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە لێدوانێکدا وتی: پرسی بایکۆت کردنی پەرلەمان  و بەرپاکرانی دووبارەی ھەڵبژاردن لە عێراق قەت جێگای قەبوڵ نییەو چوارچێوەی ھەماھەنگی و لایەنەکانی ئەندامی نەک ھەر باسی ئەم بژاردەیەیان نەکردووە بەڵکو بە ھەموو توانایەکیشەوە بەرنگاری دەبنەوە.

مالیکی وتیشی: برەو پێدانی ئەم بابەتە لە کاتی ئێستاداو ڕێک بەرلە بەرپاکرانی کۆبوونەوەی پەرلەمان، بۆ پەرە پێ دانی پەرۆشیی نوێنەران و بە تایبەت نوێنەرانی سەربەخۆ ئەنجام دەگرێت.

عێراق لە کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانەوە لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو کە ھێزە سیاسییەکان نەیانتوانیوە لە سەر پێکھێنانی دەوڵەت ڕێککەوتن ڕووبەڕووی قەیرانی سیاسی بووەتەوە.