ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی کەم بوونەوەی لە سەدا ٧٣ی ئاوی دیجلەو فۆرات وشداریی دا
ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێڕای وشداری دان لەمەڕ ئەمەی کە ئاستی ئاوی چۆمەکانی دیجلەو فۆرات لە عێراق ھەتا ئاستی لەسەدا ٧٣ دابەزیوە، عێراقی بۆ بەشداری کردن لە وتووێژێکی ئامانجدار لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە دابەشینی ئاو بانگێشتن کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی شەفەقنا بە گێڕانەوە لە ئەلجەزیرە، «سامی دیماس» بەڕێوەبەری ناوچەیی بەرنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ ژینگە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بەغدا وتی: عێراق کەم بوونی باران و کاریگەریی لە سەر ئاستی ئاوی چۆمەکانی دیجلەو فۆرات ھەتا سەدی ٧٣ و ھەڵکشانی پلەی گەرما بۆ ڕادەی حەوت ھێندە خێراتر لە گەرمای جیھانی و ھەروەھا نەبوونی ھاوسەنگیی حەشیمەت بە ڕادەی سەدی حەفتا لە ناوچە شاترییەکاندا بە خۆیەوە دەبینێت کە ئەمەش کەم کرانەوەی ڕادەی کشت و کاڵی بەدواوە دەبێت.
وتیشی: ھەتا کاتێک کە ھەنگاوێکی بەکۆمەڵ ھەڵنەگیردرێت، تێکچوونی ژینگە، لەنێوچوونی ھەمەجۆرە بوونی شوێنی ژیان، تێکدرانی زەوی و زارو دووپات بوونەوەی دیاردە بە تەوژمەکانی کەش و ھەوا ھەڕەشەیەکی بەبڕشتانەیە بۆ سەر مرۆ ڤەکان لەم ناوچەیەداو ھەرھەموو ژیانی ملوێنان مرۆڤ دەخەینە مەترسییەوە.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «جنین پلاسخارت» نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراقیش، ئەم وڵاتەی بۆ وتووێژی ئامانجدار لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە چۆنیەتیی دابەشینی ئاو بانگێشتن گرت و پێی لە سەر ئەوە داگرت کە، بنەماڵەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق بە ھاوکاریی ئەم وڵاتە بۆ کۆنترۆڵی سەرچاوە ئاوییەکان و کەم کرانەوەی ئاسەوارە نەرێنییەکانی لەسەر ژینگە ھەوڵ دەدات.