کاروانێکی پێداویستییەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق ھێرشی کرایە سەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406801-کاروانێکی_پێداویستییەکانی_سوپای_ئەمریکا_لە_عێراق_ھێرشی_کرایە_سەر
سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی پێداویستییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە عێراقیان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2022 16:45 Asia/Tehran
  • کاروانێکی پێداویستییەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق ھێرشی کرایە سەر

سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی پێداویستییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە عێراقیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی بەغدائەلیەوم، کاروانێکی پێداویستییەکانی سەربە سوپای ئەمریکا لە پارێزگای بابلی عێراق ھێرشی کرایە سەر.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھەتا ئێستا ھیچ دەستەو تاقمێک بەرپرسایەتیی ئەم ھەڵمەتەی سەر کاروانی پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکا لە پارێزگای بابلی عێراقی نەگرتووەتە ئەستۆ.

لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییەش کاروانەکانی پێداویستییەکانی ئەمریکا گەلێک جار لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق کراوەتە ئامانج.

ئەمریکییەکان ھەتا ئێستاش خۆیان لە پابەند بوون بە پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی عێراق لە مەڕ کشانەوەی ھەرچی خێراتر لە خاکی ئەم وڵاتە دەدزنەوە.