نیسان 13, 2022 18:54 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق و وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران دیدارو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق کە سەردانی تارانی کردووە، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ «حسەین ئەمیرعەبدوڵاھییان»  وەزیری دەرەوەی ئێران دیدارو وتووێژی کرد.

 وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و عێراق بڕیارە دوای دیدارەکەیان لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا وەڵامی پرسیاری پەیامنێران بدەنەوە.

«قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری باڵای ئاسایشتی نیشتیمانی و «ئەحمەد ئەبوڕەغیف» سەرپەرشتی دەزگای ھەواڵگریی وەزارەتی نێوخۆی عێراق، یاوەری «فۆئادحسەین»ن لەم گەشتەی دا.

سەرپەیڤ