سووربوونی یەکێتی لەمەڕ کاندیدکردنەوەی «بەرھەم ساڵح» بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق
سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق باسی سووربوونی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیان کردووە لەمەڕ کاندیدکردنەوەی «بەرھەم ساڵح» بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی فۆرات نیوز، «مەحمود خۆشناو» سەرکردە لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەی ھۆکارەکانی ناساندنی «بەرھەم ساڵح» وەکو پاڵێوراوی پۆشتی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق وتی: یەکێتی لەو باوەڕەدایە کە دەوڵەتی داھاتوو دەبێ بە دەست کەسێکی ئامانەتدارەوە بێت. یەکڕیزیی وڵات بپارێزێت و بە ڕیزبەندییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانەوە تێوە نەگلێت.
وتیشی: لە قۆناغی دواتردا، ھێڵی بەرپەرچدەرەوە سەرۆک کۆمارەو بەرھیەم ساڵحیش کە ھەتا ئێستا سەرکەوتوو جوڵاوەتەوە، بۆ خولێکی چوارساڵەی دیکەش دەگونجی لە پۆستەکەی دا بمێنێتەوە.
ئەم سەرکردەیەی یەکێتیی نیشتیمانی بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕۆڵی سەرۆک کۆمارەتی لە قۆناغی دواتردا پێویسیتی بە ھێزمەندکردنەو یەکێتیی نیشتیمانی بەتەمایە ھاوسەنگیی سیاسی لەگەڵ پارتی و لایەنەکانی دیکە بپارێزێت، جەختی کرد لە سەر ھاوتەریبی لەگەڵ چوارچێوەی سیاسیی شێعەکان و ڕەوتی سەدریش.