وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵوێزی تورکیا لە بەغدای بانگ کرد
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ئەم وڵاتە باڵوێزی تورکیا لە بەغدای بانگ کرد و یاداشتێکی ناڕەزایەتیی دایە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه، ئه‌مڕۆ «عەلی رەزا گۆنای» باڵوێزی تورکیا له به‌غدای سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه فراوانه‌که‌ی ئەو وڵاته که چه‌ند رۆژێکه ده‌ستی پێ کردووه ، بانگ کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە، وەزارەتی دەرەوە نامه‌یه‌کی توندی راده‌ستی باڵوێزی تورکیا کردووە و داوای کۆتایی هێنران بە ھێرشانەی کردووه و وەھا پێشێلکارییەکی ڕەت کردووەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە، حکومه‌تی عێراق به فه‌رمی داوای له تورکیا کردووه هه‌موو هێزه‌کانی له خاکی عێراق بکشێنێته‌وه و رێز له سه‌روه‌ریی خاکی عێراق بگرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌ش کردووه کە، عێراق مافی خۆیەتی رێوشوێنی پێویست و گونجاو بگرێتەبەر بەپێی بەندەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و یاساکانی نێودەوڵەتی، کە به پێی مادده‌ی (٥١)ی دەستوری نەتەوە یەکگرتوەکان، نابێت سه‌روه‌ریی هیچ ده‌وڵه‌تێک پێشێل بکرێت.