کاروانێکی پێداویستییەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق کرایە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i407273-کاروانێکی_پێداویستییەکانی_سوپای_ئەمریکا_لە_عێراق_کرایە_ئامانج
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی بە ئامانج کرانی کاروانێکی پێداویستییەکانی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراقیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 22, 2022 08:21 Asia/Tehran
  • کاروانێکی پێداویستییەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق کرایە ئامانج

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی بە ئامانج کرانی کاروانێکی پێداویستییەکانی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراقیان کرد.

کەناڵی تەلێگرامیی سابرین نیوز شەوی ھەینی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ھاوێژرانی نارنجۆک بەرەو  کاروانێکی پێداویستییەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لە ناوچەی «ئەلیوسفیە»ی عێراقی بڵاو کردەوە.

ئەم کارە لە لایەن دەستەیەکی نەناسراوەوە ئەنجامی گرت کە خۆیان بە ناوی «ئەسحابی کەھف»ەوە دەناسێنن.

زۆرێک لە خەڵک و تاقمە عێراقییەکان خوازیاری کشانەوەی ھێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە خاکی وڵاتەکەیانن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش گەڵاڵەیەکی لە بارەی کشانەوەی ئەم ھێزانە تێپەڕاندووە. کەچی ھەتا ئێستا لەشکریانی داگیرکەری ئەمریکی خۆیان لە ڕاپەڕاندنی ئەو پەسەند کراوەیەی پەرلەمانی عێراق دەدزنەوە.