نیسان 27, 2022 10:45 Asia/Tehran
  • موفتیی عێراق: ھۆکارانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕەوتی ئاژاوەنانەوەن لە نێو ئوممەتی ئیسلامی دا

موفتیی عێراق وتی: بڕێک لە دەستەڵاتدارانی عەرەب بۆ مانەوە لە دەستەڵات دا وازیان لە فەلەستین و قودس ھێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، «شێخ «مەھدی سەمیدعی» موفتیی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: تەواوی موسڵمانان بۆ لەبەرگرتنی ھەڵوێسنێکی ھاوبەش لە ڕۆژی جیھانیی قودس دا بانگێشتن دەکەین ھەتا بە تەواوی دنیا بسەلمێنین کە بەرەو سەرکەوتن ھەنگاو ھەڵدەگرین و سەربەرزیی ئیسلام و موسڵمانان سەرەنجام ھەر وەدی دێت.

«شێخ سەمیدعی» وتیشی: ئامانجی ئێمە قودس و یەمگرتنی تەواوی ئوممەتی ئیسلامییە. ھیچ مافێک گەورەتر لە قودسی پیرۆز نییە، تەواوی زانایان دەبێ قسەی حەق بکەن و بۆ پاراستنی یەکگرتوویی ئوممەتی ئیسلامی لە تەنیشتی گەلاندا بوەستن.

موفتیی عێراق وتیشی: فەقیھە ئیسلامییەکان دەبێ خوازیاری بەشداری لە نەرینی ڕۆژی جیھانیی قودس دا بن ھەتا یەکگرتوویی خۆمان بۆ خەڵکانی جیھان بسەلمێنین. ڕەوتی نیفاق ئوممەتی بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا ڕوخاندو دیارە ئەمەس تاوانێکە کە خوداوەندو موسڵمانان لێی خۆش نابن.

سەرپەیڤ