نیسان 28, 2022 07:29 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق لە بارەی ھەنگاوە تیرۆریستییەکان لە عێراق لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو

ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق لە بارەی پەرە سەندنی جم و جوڵی تیرۆریستی لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، «کەریم عەلیوی» لە سەرکردەکانی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕۆژی چوارشەممە وێڕای وشداری دان لە بارەی پەرەسەندنی جم و جوڵی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە قۆناغی داھاتوودا بە تایبەت بە سەرنجدانی ئەو قەیرانە سیاسییەی کە داعشییەکان بۆ ھێرشەکانیان دەیقۆزنەوە، داوای لە کۆتلە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە کرد کە خێرا کۆتایی بە ناکۆکییە سیاسییەکانیان بھێنن.

ئەم ئەندامەی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ھەروەھا لە سەر پێویستیی توندکردنەوەی ھەنگاوی ھەواڵگرییانە لە قۆناغی داھاتوودا بە مەبەستی تێکشکاندن و پوچەڵ کردنەوەی پیلانە تیرۆریستییەکان پێش لە ڕوودانیان ، پێی داگرت.

عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینی دوای سێ ساڵ پێکدادان، سەرکەوتن بەسەر تاقمی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند: بەڵام دەست و پێوەندو شانە پرژو بەربڵاوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستە ھێشتا لە ھێندێک لە ناوچەکانی پارێزگاکانی «دیاله، کەرکوک، نەینەوا، سەلاحەددین، ئەنبار و بەغدا» خەریکی جم و جوڵن.

سەرپەیڤ