جەختی شێخەکانی عەشایەری عێراق لە سەر داکۆکی کردن لە قودس و مزگەوتی ئەقسا
شێخەکانی عەشایەری عێراق لە سەروبەندی ڕۆژی جیھانیی قودس لە سەر داکۆکی لە قودس و مزگەوتی ئەقسا پێیان داگرت.
شێخ «شیاع جاسم حەسەن» سەرۆکی ھۆزی «ئەلبەھادل»ی عێراق وتی: ڕۆژی قودس بۆ ئیسلام و ھەموو موسڵمانان گرینگەو قەت ئەم ڕۆژەمان لەبیر ناچێتەوە.
«سکر حاتەم ئەلعەبدە عەلی» سەرۆکی ھۆزی «ئەلدەریع»یش وتی: قودسی پیرۆز یەکەم ڕووگەی موسڵمانانەو یێھەمین شوێنی پیرۆزی ئێمەی موسڵمان دێتە ئەژمار.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە ، قودسی پیرۆز لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە داگیرکراوەو ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران کاتێک کە دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کرد، بۆ وەبیرھێنانەوەی داگیرکارییەکەی ڕژێمی زایونی بوو.
شێخ «سالم حەمدان» سەرۆکی ھۆزی «عەکیل»یش لەم پەیوەندییەدا جەختی کرد: ئێمە ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بۆ ڕزگاریی قودسی داگیرکراو لەژێر ڕکێفی ڕژێمی زایونی ئامادەی گیانی خۆمان بەخت کەین و شەھید ببین.
«شێخ عەلی حەسەن ھاشم» سەرۆکی ھۆزی «ئەلمەواجید»یش لەم بوارەدا پێی داگرت: ڕۆژی جیھانیی قودس وەبیر قودسمان دەخاتەوەو ھەتا ئەو کاتەی کە زیندووین لە ئارمانجەکانی فەلەستین بەرەڤانی دەکەین و لە تەواوی مرۆڤە شەریفەکانیش داوا دەکەین لەم ڕۆژە جیھانییەدا بەرەڤانی لە ئارمانجەکانی فەلەستین بکەن.