دەستپێشخەرییەکی نوێی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ دەرباز کردنی عێراق لە قەیران و چەقبەستوویی
چوارچێوەی هەماهەنگی ئهمڕۆ چوارشەممە دەستپێشخەرییەکی نوێی راگهیاند بۆ دەرچون لەو قەیرانەی ئێستا که عێراقی تیادایه و جەختی لەوە .کردووەتەوە کە، بۆ رەچاوکردنی ماوەی دەستوریی پێکهێنانی حکومهت، داوا لە هەمو لایەنەکان دەکەن لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و گفتوگۆ لەسەر چارەسەرهکانی ئهم دۆخه بکەن، بەبێ هیچ چەشنە شەرت و مەرجێک.
بە پێی ڕاپۆرتی کەماڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، دهستپێشخهریهکهی چوارچێوەی هەماهەنگی که ئهمڕۆ چوارشهممه بڵاو کرایەوە لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەمی نۆ خاڵ لەخۆ دەگرێت و تایبهته به یەکلایی کردنەوەی پرسی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و داوا لە تەواوی لایەنەکان دەکات، بەبێ مەرجی پێشوەختە ئامادەی دانوستان بن.
لە دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی دا باس لەوە کراوە کە،بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە دەستورییەکان و بۆ پاراستنی پڕۆسەی دیموکراسی، داوا لە هەمو لایەک دەکەین لەسەر مێزی دیالۆگ دابنیشن و گفتوگۆ لەسەر چارەسەریەکان بکەن، بەبێ مەرجی پێشوەختە و ههموان رهچاوی بەرژەوەندیهکانی گەل بکهن. ھەڵبەت دیارە بەشداربوون لە حکومەتی داهاتوو یان بوون بە ئۆپۆزسیۆن بژاردەیەکی کراوەیە لەبەردەم لایەنەکان، بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێک ناچار بکرێت.
ههروهها بەشی دوەمی دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی، لە نۆ خاڵ پێکهاتووە و تایبهته به تەواوی گرێبەست و قەرزەکان، لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و گۆڕینی کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن.
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاشیگەیاندووە: پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکبخرێن، بەشێوەیەک مافی هەمو بپارێزێت و زۆر شەفاف بێت، هەروەها چارەسەریی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی سەرجەم دۆسیەکانی نێوانیان بەپێی دەستور، وەک دەرکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی و چۆنییەتیی بەڕێوەبردنی سامانی سروشتیی وڵات و پشتوانیی هێزەکانی پاسەوانی هەرێم و پێشمەرگە و پابەندبون بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە.