May 17, 2022 16:42 Asia/Tehran
  • دیداری باڵوێزی تازەی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق

باڵوێزی تازەی ئێران لە عێراق، نامەی مانەوەی خۆی ڕادەستی سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «موحەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی تازەی ئێران لە عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لەگەڵ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە بنکەی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە دراوسێیە دیدارو وتووێژی کرد.

لە دیدارەکەدا، ئەم دیپلۆماتە ئێرانییە، نامەی مانەوەی خۆی ڕادەستی سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

باڵوێزی تازەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، ڕۆژی ڕابردووش لەگەڵ «فۆئاد حسەین» وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق دیدارو وتوێژی کرد.

سەرپەیڤ