لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە موسڵ دا دوو کەسی سڤیل بریندار بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408051-لە_ئەنجامی_تەقینەوەیەک_لە_موسڵ_دا_دوو_کەسی_سڤیل_بریندار_بوون
دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری موسڵ ھەڵکەوتوو لە پارێزگای نەینەوا دوو کەسی سڤیل بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2022 13:41 Asia/Tehran
  • لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە موسڵ دا دوو کەسی سڤیل بریندار بوون

دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری موسڵ ھەڵکەوتوو لە پارێزگای نەینەوا دوو کەسی سڤیل بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، ئەم تەقینەوەیە لە ناوچەی «شوان» ھەڵکەوتوو لە باشووری موسڵ ڕووی داوە.

سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند: دوابەدوای ڕوودانی ئەم تەقینەوەیە دوو کەسی سڤیل بە خەستی بریندار بوونە.

بە قسەی کاربەدەستانی ئاسایشتیی عێراق تاقمی تیرۆریستیی داعش ھۆکاری تەقینەوەکە بووە.

سەرچاوە عێراقیەکان ڕۆژی ڕابردووش باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان لە پارێزگای دیالە کرد.