دژایەتی کردنی عەسائیبی ئەهلی حەق لە گەڵ ناردنی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەغدا و هەولێر
وتەبێژی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق جەختی لە دژایەتیکردنی بزووتنەوەکە بۆ ناردنی نوێنەرێک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەغدا و هەولێر کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ناس، ئەحمەد روبەیعی لە وتارێک دا لە پەڕەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی: "دەستێوەردانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کارێکی مەترسیدارە و پێشێلکردنی هەموو یاساکانە، چونکە ناردنی نێردراو بۆ دابینکردنی سەکۆیەک بۆ دیالۆگ لە نێوان بەغدا و هەولێر بە واتای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دێت، کە تەنها لە نێوان وڵاتانی سەربەخۆدا ئەنجام دەدرێت. بۆیە ئەم کارە ڕەهەندێکی نێودەوڵەتی بە ناکۆکی بەغدا و هەولێر دەبەخشێت و دەرگا بۆ دەستێوەردانی کراوە دەکاتەوە و زەبر ئەدا لە یەکڕیزی و سەربەخۆیی عێراق.
شایانی باسه ئهنجومهنی ئاسایشی نهتهوه یهکگرتووهکان لهسهر ناردنی نوێنهرێک بۆ عێراق بۆ رێکخستنی دانوستان به ئامانجی دۆزینهوهی چارهسهری ریشهیی بۆ کێشهی بهغدا رەزامەندیی نیشانداوە .