ھێرشی موشەکی بۆ سەر پێگەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408199-ھێرشی_موشەکی_بۆ_سەر_پێگەی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_عێراق_دا
سەرچاوە عێراقییەکان باسی ھێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا شوێنی سەقامگرتنی لەشکریانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدایان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 24, 2022 12:38 Asia/Tehran
  • ھێرشی موشەکی بۆ سەر پێگەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق دا

سەرچاوە عێراقییەکان باسی ھێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا شوێنی سەقامگرتنی لەشکریانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدایان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «سابرین نیوز» بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە زرمەی چەندین تەقینەوە لە بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا شوێنی مۆڵ درانی ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی لە نزیکی فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا بیستراو دەنگی قیژۆکی مەترسی بەرز بووەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، قیژەی نەخۆشبەر لە نێو بنکەکەدا بیستراەوەو کۆپتەرەکان بە بەرزایی ئەو شوێنە دەستیان کردووە بە ھەڵفڕین.

بڕێک لە سەرچاوەکانیش بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی عێراقی ڕایانگەیاندووە کە، ھێرشی سەر بنکەی ڤیکتۆریا بە ھۆی خۆفڕێکەوە ئەنجامی گرتووە.

ڤیکتۆریا لە نزیکی فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا لە بنکە ھەرە گرینگە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە عێراق خاوەنی شوێنی نیشتنەوەی ھەموو جۆرە فڕۆکەیەکە.