May 25, 2022 10:45 Asia/Tehran
  • پەرلەمانى عێراق پڕۆژەیاسای قەدەغەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونیی پەسەند دەکات

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:، سبەینێ پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و کارنامەی کۆبونەوەکەش لە یەک برگە پێکهاتووە کە ئەویش بریتییە لە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەتاوانناساندنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە راگەیەنراوێکدا جەختی کرد: کۆبونەوەکەی رۆژی پێنجشەممە (٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢) لە یەک برگە پێکهاتووەو ئەویش بریتیە لە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەتاوانناساندنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی.

بەپێی رەشنوسی پڕۆژەیاساکەی پەرلەمان هەر جۆرە پەیوەندییەکی فەرمی و نافەرمی لەسەر ئاستی تاک و بەکۆمەڵیش لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە ناوەوە یان دەرەوەی عێراق، سزاکەی لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی دەبێت. 

هەر بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە گەشت کردن لە سەرزەوییەکانی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونییەوە و بە پێچەوانەوە، هەروەها سەردانی باڵوێزخانە و دامەزراوەکانی لە هەر وڵاتێکی جیهان بێت قەدەغەدەیە، هەروەها پەیوەندی کردن بەهەر هۆکارێک بێت لەگەڵ قەوارەی ئیسرائیل و ئەوەی سەر بە ئەو بێت و ئەوەی نوێنەرایەتی بکات چی تاک یان دامەزراوە یان رێکخراو بێت و لە ژێر هەر ناونیشانێکی کولتوری، سیاسی، زانستی، بازرگانی، ئابوری، میدیایی، ئاسایشتی و هەر ناونیشانێکی دیکە بێت، قەدەغەیە.

لە خاڵێکی دیکەی پڕۆژەیاساکەدا هاتووە، دامەزراندنی هەر جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ قەوارەی ئیسرائیل قەدەغەیە، ئەو پەیوەندییەش بەهەر هۆکارێکی وەک دیپلۆماسی، ئابوری، سیاسی، سەربازی، کولتوری یان هەر پەیوەندییەکی دیکە بێت.

سەرپەیڤ