پێداگریی «کازمی» لە سەر قوڵایی پەیوەندییە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانی بەغداو تاران لە دیدار لەگەڵ وەزیری تەندروستیی ئێران
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدار لەگەڵ وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکارییە پزیشکییەکانی ئێران، لە سەر قوڵایی پەیوەندییە مێژوویی و کۆمەڵایەتییە بەھێزەکانی نێوان ئێران و عێراق پێی داگرت و خوازیاری بەھێزتر بوونی ھاوکاریی نێوان دوو وڵات بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی تەسنیم، «بەھرام عەینوڵڵاھی» وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکارییە پزیشکییەکانی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ شاندەکەی یاوەری و ھاوڕێی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا چاویان بە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نووسینکگەکەی لە بەغدا پێشوازیی لە وەزیری تەندروستیی ئێران کردو لە دیدارەکەدا قوڵایی پەیوەندییە مێژوویی و کۆمەڵایەتییە بەھێزەکانی نێوان ئێران و عێراق و ھەروەھا گرینگایەتیی پەرە پێ دانی بەستێنی ھاوکارییە ھاوبەشەکان لە ئاراستەی بەرژەوەندیی گەلانی ھەردووک وڵات پێداگریی لە سەر کرا.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە جێ و شوێنی لەباری سیاسی، ئابووری و ڕۆشنبیریی دوو وڵات، داکۆکیی خۆی لە ڕێککەوتن و لێم گەییشتنەکانی شاندەی ئێران لە گەڵ وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند و ھیوای خواست کە ئەو پەیوەندییانە پتر پەرە بستێنن.
دکتۆر «بەھرام عەینوڵڵاھی» وەزیری تەندروستیی ئێرانیش وێڕای ئاراستەکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دیدارەکانی لەگەڵ وەزیران و کاربەدەستانی عێراقی لە سەر ئامادە بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ ھاوکاری کردنی عێراق لە تەواوی بوارەکان و بە تایبەت لە بواری تەندروستی و دەرمان و پزیشکی پێی داگرت.