حوزه‌یران 05, 2022 12:47 Asia/Tehran
  • لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای دیالە ١١ کەس کوژران و بریندار بوون

لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەی ئەلعەبارە لە پارێزگای دیالە لە عێراق 11 کەسی مەدەنی کوژران و بریندار بوون.

سەرەڕای شکستی داعش لە تشرینی دووەمی 2017، تا ئێستاش شانە بێدەنگەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە ناوبەناو هێرشی تیرۆریستی لە هەندێک ناوچەی ئێراق ئەنجام دەدەن.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەگرامی سابرین نیوز، تیرۆریستانی داعش ڕۆژی یەکشەممە بە بەکارهێنانی نارنجۆکی دەستی و تفەنگی قەناس هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی ناوچەی ئەلعەبارە لە پارێزگای دیالە.

ئەم پەلامارە لە راستی دا بۆسەیەک بووە بۆ هێزی پشتیوانیی ئەرتەشی عێراق  کە بەهۆیەوە لانیکەم پێنج کەس کوژران کە سێیان منداڵن و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

چەند رۆژێک لەمەوبەر سەرچاوە عێراقییەکان رایانگەیاند، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر باشووری کەرکوک و چوار کەس کوژراون.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق (وەک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان) مانگی رابردوو دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی "ئیرادەی سەخت"ی لەدژی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای ئەنبار و رۆژئاوای عێراق راگەیاند.

 

سەرپەیڤ