موقتەدا سەدر بۆ پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی : نامەی دەست لەکارکێشانەوەتان لە پەرلەمان ئامادە بکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408628-موقتەدا_سەدر_بۆ_پەرلەمانتارانی_فراکسیۆنەکەی_نامەی_دەست_لەکارکێشانەوەتان_لە_پەرلەمان_ئامادە_بکەن
«موقتەدا سەدر» رابەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا بۆ پەرلەمانتارانی سەربە فراکسیۆنەکەی داوای لێکردن ھەتا نامەی دەست لە کارکێشانەوەیان لە پەرلەمان ئامادە بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2022 03:18 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر بۆ پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی : نامەی دەست لەکارکێشانەوەتان لە پەرلەمان ئامادە بکەن

«موقتەدا سەدر» رابەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا بۆ پەرلەمانتارانی سەربە فراکسیۆنەکەی داوای لێکردن ھەتا نامەی دەست لە کارکێشانەوەیان لە پەرلەمان ئامادە بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «موقتەدا سەدر» رابەری رەوتی سەدر ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیامێکدا رایگەیاند: ئەرکی ئەنجامدانی چاکسازی و پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانییە، بەڵام پڕوپاگەندەکاران لە بەڵێنەکانیان پاشگەزبوونەتەوەو لە ئێستادا چەقبەستویی سیاسی بەرەو چارەسەری ناڕوات، بۆیە داوا لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی دەکات نامەی دەست لەکارکێشانەوەیان لە پەرلەمان ئامادە بکەن.

ڕابەری ڕەوتی سەدر باسی لەوەشکرد کە،دەسەڵات و سیاسەت بەلای منەوە جێگەی بایەخ نین، تەنیا ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە گەندەڵکاران ئاشکرابکرێن، هەروەها دەمانەوێت چاکسازی بکەین کە ئەوەش تەنها بە حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەکرێت، بۆیە دوپاتی دەکەینەوە کە ئەگەر ئێمە بەربەستین لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە، ئامادەی کشانەوەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەقبەستویی سیاسی بەمەبەست دروستکراوە و گومان لەوەش دا نییە کە رەوتەکەی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان باڵی زۆرینە لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا پێک دێنن، بۆیە بڕیاریان داوە نەچنەنێو حکومەتی سازانەوە کە هەموو لایەنەکان تیایدا بەشدارن.

رابەری رەوتی سەدر وتیشی: قەت پشتیوانی لە گەندەڵکاران ناکەن و باوەڕیان وایە عێڕاق حکومەتێکی پێویستە کە بتوانێت شکۆی دەوڵەت بپارێزیت.