حوزه‌یران 10, 2022 14:50 Asia/Tehran
  • وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق لە سەر گرینگایەتیی گەشەی پەیوەندیی کلتوریی عێراق لەگەڵ ئێران پێی داگرت

وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتکاری و شوێنەوارەکانی عێراق وتی: گەشە پێ دانی پەیوەندیی کلتوری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەوڵەتی عێراق گرینگە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«حەسەن نیزام» وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتکاری و شوێنەوارەکانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ھەر لە کاتی گەییشتنی بە تاران وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندییب ھەرە کۆن و مێژوویی و ھاوبەشیە ئایینی و کلتورییەکانی نێوان ھەردووک نەتەوەی ئێران و عێراق وتی: پەیوەندیی نزیکی نێوان ھەردووک دەوڵەتەکە دەتوانێ بەستێن خۆشکەری دامەزرانی ھاوکاریی زیاتر بێت.

«حەسەن نیزام» وتیشی: بە سەرنجدانی پێشینەی مێژوویی و ژیرانەی کلتوریی نێوان دوو وڵات، وا ھەڵدەگرێ کە پەیوەندیی کلتوری لە بوارە جۆربەجۆرەکان پەرەی پێ بدرێت.

وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتکاری و شوێنەوارەکانی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، ھەلی زۆر لە نێوان ئێران و عێراق لە ڕوانگەی کلتوری و ڕۆشنبیرییەوە لە ئاردایە کە بە خواستی بەبڕشتانەی بەرپرسانی ھەردووک وڵات، پەیوەندیی کلتووریی نێوان ئێران و عێراق زیاتر لە جاران پەرە دەستێنێ.

وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتکاری و شوێنەوارەکانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی ئێرانی کردووە.

 

 

سەرپەیڤ