حوزه‌یران 16, 2022 08:06 Asia/Tehran
  • بژێردرانی  قەرزە گازییەکانی عێراق بە ئێران دەستی پێکرد

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە وتی: دەوڵەتی عێراق، بژاردنی قەرزە دواکەوتووەکانی بە ئێران لە بارەی ھاوردەکردنی گاز لە ساڵی ٢٠٢٠ی دەست پێ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەحمەد موسا» وتیشی: پارەی دانەوەی قەرزە گازییەکانمان بە ئێران لە سەرچاوەی قەرزکردنی نێوخۆیی لە بانکی «تیجارەت»ی عێراق و پارەی وەزارەتی دارایی دابین دەکرێت.

پێشتر پەرلەمانی عێراق یاسای ئاسایشتی خۆراکی پەسەند کردبوو کە ھەر لەو چێوەیەدا چوار ھەزار ملیارد دیناریش بۆ دانەوەی قەرزەگازییەکانی عێراق بە ئێران بۆ وەزارەتی کارەبا تەرخان دراوە.

«ئەحمەد موسا» ئەوەشی وتووە کە، ھێندێک کۆبوونەوەو دیداریش لەگەڵ وەزارەتی نەوتی ئێران و کۆمپانیای نیشتیمانیی گازی ئێران کراوە بۆ ئەوەی ئاستی گەیاندنی گاز بە عێراق بە مەبەستی ھێزمەندکرانی توانایی تۆڕی نیشتیمانیی عێراق بەرزتر بکرێتەوە.

عێراق بە گشتی گازی ناردەی ئێران بۆھێزگەکانی کارەباو بەرھەمھێنانی ئەم وزەیە بەکار دێنێ.

سەرپەیڤ