حوزه‌یران 19, 2022 15:02 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر هێرشەکەى سەر شنگال و دۆخى ئێزیدییەکان هاتە دەنگ

سەرۆک کۆمار سەرکۆنەی دەستدرێژیکردنە سەر شەنگال دەکات و جەختیشدەکاتەوە لە کۆتایی ھێنان بە بارگرژییەکان و رێکخستنی ئیداریی شەنگال بە پێی خواستی خەڵکی شارەکە.

 

بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتى کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەک شەممە د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی خەڵکی شەنگال بە ئامادەبووانی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لە بارەی دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری و ئاستەنگەکانی رووبەڕووی خەڵکی شەنگال دەبێتەوە گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، خەڵکی شەنگال بەهۆی توندوتیژی و تیرۆرەوە ئازاری زۆری چەشتووە، لەگەڵ ئەوەش دا بە قارەمانێتی زۆرەوە رووبەڕووی نەهامەتی و ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان بوونەتەوە، ھەروەھا جەختیشیکردەوە لە پێویستی کۆتایی ھێنان بە نەھامەتییەکانی خەڵکی شەنگال و ئاسایکردنەوەی دۆخی شارەکە و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ گەڕانەوە ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان بە سەربەرزی.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بە تووندی سەرکۆنەی دەستدرێژیکردنە سەر شەنگالی کرد و دووپاتیشیکردەوە لە پێویستی کۆتایی ھێنان بە بارگرژییە ئەمنییەکانی شارەکە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ئێزدییەکان دەکات، ھاوکات جەختیکردەوە لە گرنگی کارکردن بۆ چارەسەرکردن و کۆتایی ھێنان بە کێشەی ھەڵپەسێردراوەکان لە رێگەی ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

سەرپەیڤ