حوزه‌یران 29, 2022 13:53 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی کازمی لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی خێرای کابینە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆتلە سیاسییەکانی وڵاتەکەی داوای کرد ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بەکار بێنن بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی تازە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی دەوڵەت دا وتی: ئەم دەوڵەتە هەتا دواچرکەو هەتا کاتی ڕادەست کردنی ئەرکەکانی بە د ەوڵەتی داهاتوو لە سەر چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت، هەر لە بەر ئەمەش گر ینگایەتیی پێکهێنانی دەوڵەت وەبیری نوخبە سیاسییەکان دێنێتەوە.

کازمی وتیشی: ئێمە بەرژەوەندیی گەلی عێراقمان پێ ئەوبەرترە، ئەم هاوسەنگییە لە بەر بەرژەوندیی گەلی عێراقەو ئێمە لە سەر ئەم سیاسەتەش بەردەوام دەبین و خوازیاری داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانین لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی عێراق و نیازپاکی لەگەڵ هاوبەشەکانماندا.

کازمی دەرەنجامی گەشتەکەی بۆ ڕیازو تاران بە باش هەڵسەنگاندو وتیشی: لەگەشتەکەمان بۆ ئێران لە بارەی دۆسیە هاوبەشەکان و مژاری وزەو ئاو قسەمان کردو برایانی ئێرانیمان ئامادە بوونی خۆیانیان بۆ ناردنی وەزیری وزە بۆ بەغدا ڕاگەیاند.

کازمی وتیشی: ئەم هاوسەنگی و پەیوەندییانە بە جیهان و عێراقییەکانی سەلماند کە عێراق ڕەگی لە قوڵایی مێژوودا داکوتاوەو جێ و شوێنی بۆ یارمەتی دانی بووژاندنەوەی پەیوەندییەکان گەلێک گرینگە. عێراق هەوڵ دەدات هەتا بەشێک لە ناوچەکەو سەقامەکەی بێت و لەگەڵ تەواوی وڵاتان بۆ پێشگرتن بە شوێنهاتەکانی شەڕی ئۆکرانیا هاوکاری بکات.

 

سەرپەیڤ