ته‌مووز 10, 2022 04:11 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق پێی داگرت لەسەر پارێزرانی مافه‌کانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین

«به‌رهه‌م ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕۆژی شه‌ممه‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌ سه‌رۆکی پێکھلتەی خۆبەڕێوەبەری فه‌ڵه‌ستینه‌وه‌ پێگه‌ییشت و هه‌ڵوێستی حکومه‌ت و گه‌لی عێراقی بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین و مسۆگەرکرانی داوا ره‌واکانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین دووپات کرده‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار،«به‌رهه‌م ساڵح»سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕۆژی شه‌ممه‌ لە لایەن «مه‌حمود عه‌بباس» سه‌رۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فه‌ڵه‌ستینەوە په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیی پێوەکراو به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق کردو هیوای سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌لی عێراق خواست، لە بەرامبەردا سه‌رۆک کۆماری عێراقیش گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین کرد. 

له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا گفتوگۆکرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردو گه‌لی برا و چۆنێتیی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌بواره‌ جیاجیاکاندا، هاوکات «مه‌حمود عه‌بباس» سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی «به‌رهه‌م ساڵح» کرد و هه‌ڵوێستی عێراقی به‌رزنرخاند بۆ پشتیوانی کردن له‌ هاتنەدیی مافه‌کانی گەلی فه‌ڵه‌ستین.

له‌ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا «به‌رهه‌م ساڵح» هه‌ڵوێستی حکومه‌ت و گه‌لی عێراقی بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین و مسۆگەرکرانی داوا ره‌واکانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین دووپات کرده‌وه‌و پێشی داگرت لەسەر پێویستیی کاری هاوبه‌ش له‌پێناو کۆتایی هێنان به‌ نه‌هامه‌تییه‌کان و پاراستنی مافه‌کانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین.

سەرپەیڤ