ته‌مووز 13, 2022 14:23 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی ھاوپەیمانیی فەتح لەگەڵ بەشداریی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەی ڕیاز

ئەندامێکی ھاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ڕیازدا زایونییەکانیش بەشدار دەبن و بەم پێیە کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق نابێ بەشداریی تیادا بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەعلومە،«ئەحمەد ڕەماح» سەرکردەی ھاوپەیمالنیی فەتح لە پارێزگای نەینەوا داوای لە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە بەشداریی دانیشتنەکەی ڕیاز نەکات.

«ڕەماح» بە دەربڕینی ئەمەی کە پەرلەمانی عێراق ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونیی وەک تاوان پێناسەو پەسەندکردووە، وتیشی: ئەم دانیشتنە پێشەکییەکە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایونی و بەشداریی کازمیش دەبێ لە لایەن تەواوی نوێنەران و کۆتلە سیاسییەکانەوە ئیدانە بکرێت..

«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیارە دوای عەرەبستان لەگەڵ کاربەدەستانی زایونی لە فەلەستینی داگیرکراو دیدارو لەگەڵ «مەحمود عەبباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینیش دیدار دەکات.

سەرپەیڤ