ته‌مووز 18, 2022 13:31 Asia/Tehran
  • بەرهەم ساڵح: ئێران دەورگێڕێکی سەرەکیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ئاماژەی کردووە کە "بوونی هەزاران چەکداری پڕ چەک و راهێنراو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە راستی ترسناکن بۆسەر ئاسایشی ئەو ناوچەیە، وا پێوست دەکات هەموان بەیەکەوە لەسەر یەک مێز دابنیشن و گفتوگۆ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بکەن".

 

باسی لەوەشکرد، بەردەوامیی ئەم دۆخەی ئێستا کاریگەری گەورەی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەبێت، بۆیە پێویستە پێکەوە چارەسەرێک بۆ دۆخ و قەیرانەکانی ناوچەکە بدۆزێنەوە، چونکە عێراق بە تەنها ناتوانێت چارەسەری بکات، هەروەک سعودیە، تورکیا، ئێران و هەر وڵاتێکی دیکەش ناتوانن بە تەنها چارەسەری بکەن .

سەرۆک کۆماری عێراق وتی، لەئێستادا کۆمەڵێک ئاڵنگاری راستەقینە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رودەدەن بە تایبەتی لە سوریا کە پێویستە چارەسەرێک بۆ دۆخی ئەو وڵاتە بدۆزرێتەوە و لەو بارودۆخە ناهەموارە دەربهێنرێت.

لە بارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانیش، د.بەرهەم ساڵح ئاماژەی بە رۆڵی سەرەکی ئێران لەناوچەکە کرد و ئەوەی خستەڕو، ئێران دەورگێڕیکی سەرەکیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە هاوسنوری عێراقە و چەندین ھاریکاریی و ھاوبەشیی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتورییان بەیەکەوە هەیە، پێویستە لە بابەتی  ئەتۆمیدا بگەن بە ڕێککەوتن، چونکە دەرئەنجامی بۆ بەغدا و تەواوی جیهان دەبێت و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لەگەڵ بوونی چەندین گروپی چەکداری، ئەو رێککەوتنە دەخوازێت.

لەبارەی رۆڵی عێراقیش لە نێوەندگیری نێوان ئێران و سعودیە، سەرۆک کۆماری عێراق باسی لەوەکرد، بەغدا رۆڵی لە لە نێوەندگیری نێوان ئێران و سعودیە هەبووە و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین گفتوگۆی گرنگ لە بەغدا لەسەر ئەم بابەتە ئەنجامدراون، هەروەها عێراق رۆڵی لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبیشدا هەبووە.

سەرپەیڤ