ته‌مووز 20, 2022 21:48 Asia/Tehran
  •  سەرۆک کۆماری عێراق : دوبارەکردنەوەی تۆپبارانەکان پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و بنەمای دراوسێیەتیی باشن

«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە ھەڵوێستێکدا بەرامبەر بە دووبارە بوونەوەی تۆپبارانەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوبارەکردنەوەی تۆپبارانەکان قبوڵکراو نین و پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و بنەمای دراوسێیەتیی باشن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی تۆپبارانەکەی سنوری زاخۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: تۆپبارانەکەی تورکیا بۆسەر دهۆک بە پێشێلکردنی سەروەری وڵات دادەنرێت و سەرکۆنەی دەکەین و جەخت لەوەش دەکەینەوە کە دوبارەکردنەوەی تۆپبارانەکان قبوڵکراو نین و پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و بنەمای دراوسێیەتیی باشن.

«بەرهەم ساڵح» ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامەکەی دا باسی لەوەشکرد، تۆپبارانەکەی تورکیا بۆسەر دهۆک کە بووەهۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە رۆڵەکانمان، ئیدانەو سەرکۆنەکراوەو بە پێشێلکردنی سەروەریی وڵات و ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دادەنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دوبارەکردنەوەی تۆپبارانەکان قبوڵکراو نین دوای بانگەوازەکان بۆ راگرتنی ئەو کردەوانە کە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و بنەمای پەیوەندییەکانی دراوسێیەتی باشن.

پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سوپای تورکیا تۆپبارانی سنوری سەیرانگای «پەرەخی» لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد و به‌هۆیه‌وه‌ هەشت کەس مردن و 26 کەسیش برینداربوون کە ژن و منداڵیشیان تیادایە.

سەرپەیڤ