باڵیۆزی ئێران لە عێراق هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی هێرشەکانی تورکیا دەربڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i409899-باڵیۆزی_ئێران_لە_عێراق_هاوخەمیی_خۆی_بۆ_کەسوکاری_قوربانیانی_هێرشەکانی_تورکیا_دەربڕی
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق وێڕای ئامادەبوونی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە،دەفتەری یادی قوربانیانی ڕووداوی بۆردومانەکەی ناوچەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆکی واژۆ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 25, 2022 16:12 Asia/Tehran
  • باڵیۆزی ئێران لە عێراق هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی هێرشەکانی تورکیا دەربڕی

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق وێڕای ئامادەبوونی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە،دەفتەری یادی قوربانیانی ڕووداوی بۆردومانەکەی ناوچەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆکی واژۆ کرد.

 

رۆژی چوارشەممەی رابردوو سوپای تورکیا ناوەندێکی گەشتیاری لە پارێزگای دهۆک تۆپباران کرد و لە ئاکامدا 9 کەسی مەدەنی کوژران و 31 کەسیش برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد کازم ئالی سادق، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان، حکوومەت و نەتەوەی عێراق، جەختی لە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتە کرد.

لە ساڵانی ڕابردوودا تورکیا بە بیانووی سەرکوتکردنی  پەکەکە بەجاران هێرشی کردۆتە سەر عێراق.

ئەم دەستدرێژییانە ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی حکومەتی عێراق و وڵاتانی دیکەی جیهان بوونەتەوە.