ته‌مووز 28, 2022 12:40 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح: هەمووان پێکەوە کار بکەین بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان

«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە ھەڵوێستێکدا بەرامیبەر بە خۆپیشاندانەکەی شەوی ڕابردوو وێڕای ئاماژە کردن بە ڕەوا بوونی خۆپیشاندان جەختی لەوەش کرڕووەتەوە کە کە دەبێ دوورەپەرێزی لە تودنوتیژیش بکرێت و هەمووان پێکەوە کار بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتنی وڵاتە بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکی دەستووری پارێزراوە، بەڵام  پێویستیی پابەندبوون بە پاراستنی ئاسایش و موڵک و ماڵی گشتی و دانبەخۆگرتن و پێشخستنی بەرژەوەندیی نیشتمانی لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوەیە.

ھەر لە لە راگەیەنراوەکەدا «بەرهەم ساڵح» ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە، جەخت دەکەینەوە لە یەکخستنی هەڵوێستی یەکگرتووی نیشتمانی و پابەندبوون بە پارێزگاری کردن لە ئارامی و سەرخستنی دیالۆگ و گفتوگۆ و دوورکەوتنەوە لە هەر ئەگەرێک کە کاریگەری بکاتە لەسەر پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵگا و پێویستی پتەوکردنی هەوڵەکان بۆ هێنانەئارای بەرکەوتە نیشتمانییەکان بە ئاڕاستەی هێنانەدیی خواستی خەڵک و چاکسازیی گشتی و گەشەپێدان.

سەرۆ ک کۆماری عێراق ئاماژەى بەوەش کردووە کە، پێکهێنانی دەسەڵاتی کارای کاریگەر کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت و پایەکانی دەوڵەتێکی بە توانا بچەسپێنێت و خواستی گەل بۆ ئایندەیەکی باشتر و گەش بهێنێتەدی لەو بابەتە گرینگانە دێتە ئەژمار کە دەبێ بە ھەند بگیردرێت.

لەبەشێکى دیکەى راگەیەنراوەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق وتوویەتی: وڵات بە بارودۆخێکی ناسکی ناهەمواردا تێدەپەڕێت و رووبەڕووی ئاستەنگی جددی بووەتەوە، لەهەمان کاتدا دەرفەتی گەورەی لە پێشە، بۆیە پێویستە هەمووان بە ئاڕاستەی پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و دیالۆگ و پاراستنی دیموکراسی لە وڵات کار بکەین، چونکە گەلەکەمان بۆ چەندین دەیە قوربانی زۆری داوە و رووبەڕووی ستەم و سەرکوتکاری و توندوتیژیی زۆر بووەتەوە، ئەمەش ئەوەمان لێ دەخوازێت هەمووان پێکەوە کار بکەین بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان.

جێگای ئاماژەیە شەوی ڕابردوو لایەنگرانی «موقتەداسەدر» دژی کاندیدکرانی «موحەممەد شیاع سودانی» کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خۆپیشاندانیان کرد و بەربەستەکانی چوونە ناوچەی سەوزی بەغدایان شکاندو  بۆ ماوەیەکیش چوونە نێو باڵاخانەی پەرلەمانی عێراقەوە.

سەرپەیڤ