ڕەت کرانەوەی داخوازییەکەی «کازمی» لە لایەن موقتەدا سەدرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410131-ڕەت_کرانەوەی_داخوازییەکەی_کازمی_لە_لایەن_موقتەدا_سەدرەوە
ڕەوتی سەدر نەیارەتیی خۆی لەگەڵ بانگێشتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وتووێژ ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2022 08:42 Asia/Tehran
  • ڕەت کرانەوەی داخوازییەکەی «کازمی» لە لایەن موقتەدا سەدرەوە

ڕەوتی سەدر نەیارەتیی خۆی لەگەڵ بانگێشتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وتووێژ ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی «ئەلقودسولعەرەبی»، «جابر خەفاجی» لە ڕابەرانی ڕەوتی سەدری عێراق نەیارەتیی ئەم ڕەوتەی لەگەڵ بانگێشتنەکەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وتووێژ ڕاگەیاند و وتی: ئێمە ھیچ ڕێگاچارەیەکی پینەوپەڕۆ کراو قەبووڵ ناکەین و ئامادە دانیشتن لە پشت مێزدا نین و لەو باوەڕەداین کە وڵات پێویستی بە گۆڕانێکی بنەمایی ھەیە.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی سێ شەممە دوای کۆتایی ھاتنی خۆپیشاندانی لایەنگرانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە لێدوانێکدا داوای لە تەواوی لایەنەکان کرد کە بۆ گەییشتان بە ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی ئێستا، لە پشت مێزی وتووێژەکان دابنیشن.