ئاب 04, 2022 15:16 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر کۆتایی ھێنان بە قەیرانی ئێستای وڵات

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆمارو «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر کۆتایی ھێنان بە قەیرانی ئێستای وڵات پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام  پێشوازیی کرد لە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە بارودۆخی گشتیی وڵات و بەتایبەتی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم دواییە و جەختکرایەوە لە پێویستیی پاراستنی ئاسایشت و ئارامی و هێورکردنەوەی دۆخەکە و گەیشتن بە دیالۆگ و گفتوگۆی جددی و کۆتایی هێنان بە قەیرانەکە و دامەزراندنی نەخشە رێگایەکی روون بە ئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و ھەروەھا دڵنیاکردنەوەی هاووڵاتیان و هێنانەئارای داوا رەواکانی خەڵک.

هاوکات ھەردووک بەرپرسە باڵاکەی عێراق جەختیان کردەوە لە گرینگیی دەستەبەرکردنی سازان و یەکدەنگی و یەکڕیزیی نیشتمانی و پتەوکردنی نێوماڵ عێراقییەکان و بەرگرتن بەوانەی کە دەیانەوێت بە قۆستنەوەی ناکۆکییە ناوخۆییەکان پەلاماری وڵات بدەن.

سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەر لە دیدارەکەدا،جەختیان لەوەش کردەوە کە بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ مەترسییەکانی تیرۆر و پشتیوانی کردن لە هێزە ئەمنییەکان بکرێت لە پێناو ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر.

سەرپەیڤ