ئاب 17, 2022 16:40 Asia/Tehran
  • عێراق دەستی گرت بە سەر ماڵ و سامانی سیاسەتڤانی لایەنگری ڕژێمی ئیسرائیل

دەوڵەتی عێراق دەستی گرت بە سەر ماڵ و سامانی «میسال ئەلئالوسی» سیاسەتڤانی عێراقیی لایەنگری ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا.

«میسال ئەلئالوسی» لەو کەسایەتییە سیاسیانەی عێراقییە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ دا سەردانی تەلەبیبی کردو «ئەحمەد چەلەبی» سەرۆکی کۆچکردووی کۆنگرێسی نیشتیمانیی ئەو کاتی عێراق دوابەدوای ئاشکرا بوونی ئەو بابەتە لە بەر ئەو گەشتە نایاساییەی ناوبراوی لە پارتەکەی وەدەر نا.

ماوەیەک لەمەبەر «میسال ئەلئالوسی» وتبووی کە یبە نیازە ببێتە پردێک لەنێوان بەغداو تەلەبیب.

ئەو وتانەی «میسال ئەلئالوسی» لەگەڵ توڕەبوونی خەڵک، سیاسەتڤانانی عێراقی و ھەڵسوڕاوانی لایەنگری فەلەستین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەرەوڕوو بووەوەو بە کەسێکی خائینیان ناودێر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی عەرەبی ٢١، لە ئێستادا دەوڵەتی عێراق بڕیاری دەست گرتن بە سەر ماڵ و سامانی گوازراوەو نەگوازراوەی «میسال ئەلئالوسی»دا گرتووە.

جێگای ئاماژەیە پەرلەمانی عێراق ٢٦ی مای ٢٠٢٢ یاسای بە تاوان زانینی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونیی پەسەند کرد.

سەرپەیڤ