ئاب 30, 2022 22:41 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق :وەفای راستەقینە بۆ گەلەکەمان چارەسەری هەڵە که‌ڵه‌که‌بوه‌کان و گەرەنتی دوبارە نەبونەوەی کارەساتەکانە

«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەست بە بارودۆخی ئێستای وڵاتەکەی بابەتێکی بڵاو کردووەو ڕایگەیاند: وەفای راستەقینە بۆ گەلەکەمان چارەسەری هەڵە که‌ڵه‌که‌بوه‌کان و گەرەنتی دوبارە نەبونەوەی کارەساتەکانە.

«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی دۆخی ئێستای وڵاتەکەی و بەردەوامیی قەیرانی سیاسی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: پێداگرە لە سەر ئەنجامدانی گفتوگۆی گشتگیر بەبەشداریی هەموو لایەنەکان کە تیایدا جەخت لەچۆنیەتیی هەڵبژاردنی پێشوەخت و پێکهێنانی حکومەت بکرێتەوە، چونکە باوەڕی وایە هەڵبژاردنی پێشوەخت بە سازان دەبێتەهۆی تێپەڕاندنی قەیرانەکان، بەپێچەوانەشەوە بەردەوامی دۆخی ئێستا گەندەڵی زیاتر دەکات و دەبێتەمایەی هەڕەشە بۆسەر دەوڵەت.

«بەرهەم ساڵح» ڕۆژی سێشەممە لە پەیامێکدا باسی لەوەشکرد، داوا لە لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات کە گفتوگۆ لەگەڵ رەوتی سەدر بکەن بەمەبەستی هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەشداری لە گفتوگۆی نیشتیمانی و رێککەوتن بکەن بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەلانی عێراق لە ماوەی چەند دەیەی رابردودا روبەڕوی چەندین تاوانی کۆمەڵکوژی، ستەمکاری و قوربانیدان بونەتەوە، بۆیە باوەڕی وایە وەفای راستەقینە بۆ گەلەکەمان چارەسەری هەڵە که‌ڵه‌که‌بوه‌کان و گەرەنتی دوبارە نەبونەوەی کارەساتەکانە.

جەختی لەوەش کردەوە: ئەگەر چاکسازی نەکرێت، ناڕەزایەتی خەڵک بەردەوام دەبێت و زیاتریش پەرەدەسێنێت و هیچ پڕۆسەیەکی سیاسی شەرعییەتی نیە ئەگەر داخوازیی خەڵک بەدی نەهێنێت.

«بەرھەم ساڵح» ڕاشیگەیاند: هاوڵاتیان لە پارێزگاکانی عێراق قبوڵ ناکەن براکانیان لە کوردستان ستەمیان لێبکرێت، دەبێت حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم دیالۆگێکی جددی دەست پێبکەن.

سەرپەیڤ