ئاب 31, 2022 02:44 Asia/Tehran
  • پەیامی ئایەتوڵڵا سیستانی سەبارەت بە پێکدادانە ئاسایشتییەکان لە عێراق

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە پەیامێکدا داوای کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکانی عێراقی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، ڕۆژی سێ شەممە، ئایەتوڵڵا "عەلی سیستانی" مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند: بە پێی شەریعەتی ئیسلامی پیرۆز شەڕ و ململانێ و خوێنڕشتن لە دوو مانگی موحەڕڕەم و سەفەردا حەرامە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئایەتوڵڵا سیستانی ئەو تێکھەڵچوونانەی کە لە عێراقدا ڕوویان داو هاوکات بوو لەگەڵ ئەربەعینی حسەینی بە حەرام زانی و هەمووانی بۆ برایەتی بانگێشتن کرد.

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕوونیشی کردەوە کە ئێمەی شیعە تازیەداری سەروەرو سالاری شەهیدانی حسەینی کوڕی عەلی (ع)ـن، ئەم جۆرە جم و جوڵە دژی ئایینی و دووبەرەکی سازکەرانە بە پێچعوانەی شەریعەتی ئیسلامن.

سەرپەیڤ