چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق: پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی تاکەڕێگایە بۆ پێشگرتن بە ئاژاوەیەکی نوێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410875-چوارچێوەی_هەماهەنگیی_عێراق_پێکهێنانی_حکومەتێکی_خزمەتگوزاری_نیشتمانی_تاکەڕێگایە_بۆ_پێشگرتن_بە_ئاژاوەیەکی_نوێ
چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەمەبەستی ڕێگریکردن لە سەرھەڵدانی ئاژاوەیەکی نوێ و کۆتایی هێنان بەم هەلومەرجەی ئێستا، پێویستە حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی و چاکسازیخواز پێکبهێنرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2022 08:13 Asia/Tehran
  • چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق: پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی تاکەڕێگایە بۆ پێشگرتن بە ئاژاوەیەکی نوێ

چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەمەبەستی ڕێگریکردن لە سەرھەڵدانی ئاژاوەیەکی نوێ و کۆتایی هێنان بەم هەلومەرجەی ئێستا، پێویستە حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی و چاکسازیخواز پێکبهێنرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، لیژنەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق کە بە ئەلئەتار تەنسیقی (چوارچێوەی هەماهەنگی) ناسراوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە وەڵامی وتارەکەی سەیید موقتەدی سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدری دایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ڕێگری لە سەرھەڵدانی ئاژاوەیەکی نوێ بکرێت.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە درێژەدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە پێناو ڕێگریکردن لە سەرھەڵدانی ئاژاوەیەکی نوێ و کۆتایی هێنان بەم هەلومەرجەی ئێستا، پێویستە حکومەتێکی چاکسازیخواز و خزمەتگوزاری نیشتمانی پێکبهێنرێت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بکرێت و دەسەڵات بگەڕێندرێتەوە بۆ حکومەت بۆ ئەوەی هەمووان لە سەقام و ئاسایشت دا بن.

لە کۆتایی دا ئەم رێکخراوەیە داوای لە پەرلەمان و دامودەزگاکانی یاسادانان کردووە کە ئەرکەکانیان بەرامبەر بە هاووڵاتیان جێبەجێ بکەن و دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی سێشەممە کۆمەڵێک لە بەرپرسان و سیاسەتمەدارانی عێراق، لە پەیامگەلێکی جیاجیادا، ستایشی هەڵوێستی رابەری رەوتی سەدریان کرد لە مەرداوای لێبوردن کردنی لە گەلی عێراق و کۆتایی هێنان بە ململانێی لایەنگرانی.