دیداری سەرۆک کۆماری عێراق و ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە
سه‌رۆک کۆماری عێراق لە بەغدا چاوی بە ڕابەری بزوتنه‌وه‌ی حیکمه‌تی نیشتیمانیی ئه‌م وڵاته کەوت و سه‌باره‌ت به پێشهاته سیاسییه‌کانی عێراق پێکەوە گفتوگۆیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلسومریە؛ ڕۆژی چوارشەممە "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق میوانداریی لە سەیید "عەممار حەکیم" ڕابەری بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانی کرد.
نوسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق لەراگەیەندراوێکدا وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە جەختی لەوەش کردەوە کە: لەم کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی گشتی و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لەسەر گرنگیی چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشتی هاوڵاتیان کرایەوە.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، «بەرھەم ساڵح» له کۆبوونه‌وه‌کەی دا له‌گه‌ڵ «عه‌ممار حه‌کیم» جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پشت بەستن به پرۆسه‌ی دیالۆگێکی قوڵ و به‌رپرسیارانه کرده‌وه که به‌دواداچوون بۆ قه‌یرانی سیاسیی و دابینکردنی چاره‌سه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نیشتیمانی و دڵنیاکردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواکارییەکانیان بکات.