دانوستانەکانی نێوان بەغدا و دیمەشق سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و پرسی ئاسایشتی
راوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانیی عێراق میوانداریی باڵوێزی دیمەشق لە بەغدای کردو لە میانەی دا ھەردووک لا باسی کاروباری پەیوەست بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و دابین کردنی ئاسایشتیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەریمی سووریا (سانا)، «قاسم ئەلئەعرجی» راوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانیی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ «سەتام جەدعان ئەلدەندەح» باڵوێزی دیمەشق لە بەغدا، رایگەیاند: عێراق خوازیاری ڕۆڵگێڕانی سووریایە لەمەڕ بەهێزکردنی چالاکیی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی.
«ئهلئهعرهجی» جهختی لهوهش کردهوه که پێویسته ههردوو وڵات چالاکی و هاوکاری هاوبهشیان ههبێت له بواری کۆنتڕۆڵکردنی سنوورهکان و لە ڕووی ئاسایشتیشەوە پێکەوە هاوکاربن.
«سەتام جەدعان ئەلدەندەح» باڵوێزی سووریا لە عێراقیش ھەر لە دیدارەکەدا رایگەیاند: پێویستە پەیوەندیی برایەتی و دووقۆڵی بۆ ئاستێکی باڵاتر بەرز بکرێتەوە و دیارە ئەمەش بە قازانجی هەردووک نەتەوەی دۆست و برایە.
«ئەلدەندەح» دواتر جەختی لەوە کردەوە کە، لە دیدارو کۆبوونەوەکەیاندا، هاوکارییەکانی بەغدا لەگەڵ حکومەتی سووریا سەبارەت بە پرسە ئاسایشتییەکان و پرسەکانی پەیوەست بە بارودۆخی هاووڵاتیانی سووریی دانیشتووی عێراق تاوتوێ کراوە.