حەکیم: بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی عێراق پێویستە هەموو لایەک داواکارییەکانیان کەم بکەنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i411319-حەکیم_بۆ_چارەسەرکردنی_قەیرانی_عێراق_پێویستە_هەموو_لایەک_داواکارییەکانیان_کەم_بکەنەوە
«سەیید عەمار حەکیم» سەرکردەی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند: بۆ ئەوەی قەیرانی ئەم وڵاتە چارەسەر بکرێت، پێویستە هەمووان ڕادەی داواکارییەکانیان کەم بکەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2022 02:55 Asia/Tehran
  • حەکیم: بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی عێراق پێویستە هەموو لایەک داواکارییەکانیان کەم بکەنەوە

«سەیید عەمار حەکیم» سەرکردەی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند: بۆ ئەوەی قەیرانی ئەم وڵاتە چارەسەر بکرێت، پێویستە هەمووان ڕادەی داواکارییەکانیان کەم بکەنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە بە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق،«عەمار حەکیم» لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ «ئەلبروس کۆتراشێڤ»، باڵوێزی ڕووسیا لە بەغدا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ڕووسیا و ڕێگاکانی بەهێزکرانی لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرد. لە دیدارەکەدا کە نوسینگەی ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو، حەکیم داوای لە هەموو لایەک کرد بەرپرسیارێتی خۆیان بگرنە ئەستۆ بۆ کۆتایی هێنان بەو قەیرانەی کە کاریگەری لەسەر بژێوی گەلی عێراق داناوە.

جەختیشی لە پێویستی داڕشتنی هاوکێشەیەکی سیاسی کردەوە کە هەمووان تێیدا ئامادەبن و داواکارییەکانی گەلی عێراق لەڕێگەی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی ھێزمەندو خزمەتگوزار کە دەرفەتی ئیش و کار بڕەخسێنێت، وەدی بێنن.

سه‌رۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ قه‌یرانی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت به‌ مه‌رجێک ئیراده‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان هه‌بێت و هه‌موو لایه‌ک رێز له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتیمانییەکانی عێراق بگرن و له‌ داخوازییه‌کانیان که‌م کەنەوه‌.