ئه‌یلوول 18, 2022 08:35 Asia/Tehran
  • ستایشی باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا لە دەوڵەت و گەلی عێراق

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، لە هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی رێوڕەسمی ئەربەعینی حسەینی، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حکومەت و نەتەوەی عێراق و هەروەها سەرجەم زیارەتکارانی ئێرانی دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمی ئەربەعین بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو تیای دا ڕایگەیاند: ئەم گەورەترین گردبوونەوەیەی خەڵکە لە جیهاندا لە بەربەرەکەتی بوونی سەروەروسالاری شەهیدانە، دیارە ئاوا ڕێ و ڕەسمێکی بەربڵاو قەت بەبێ ھاوڕێیەتی و ھاوکاریی خودی زیارەتکاران و بە تایبەت زیارەتکارانی ئێرانی کە پشوودرێژییەکەیان لە سای ئەوین و تاوەزرۆییەکەیان بەرامبەر بە ئیمامی حسەین وێردی زمانی ھەمووانە،سەری نەدەگرت.

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، لەم بەیاننامەیەدا لە حکومەتی عێراق، کەسایەتییەکان، سەرجەم تاک بە تاکی جەماوەری میواندۆستی ئەم وڵاتە، بەرپرسانی پیرۆزگەکان، عێراقییەکانی خاوەنی موکیب و خێوەتگە، سەرجەم هێزە چەکدارەکان، هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس، حەشدی شەعبی، هێزەکانی دژە تیرۆر، کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران، پزیشکان، پۆلیسی سنوور، هێزە خزمەتگوزارەکانی جێگیر لە دەروازە سنوورییەکان، ڕێزی گرت و سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی.

هەروەها «محەمەد کازم ئالی سادق»، باڵوێزی ئێران لە عێراقیش، میوانداریی خەڵکی ئەم وڵاتەی لە پێشوازیکردنی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی بەرز نرخاند.

سەرپەیڤ