کوژرانی کیژۆڵەیەکی عێراقی بە تەقەی سەربازانی ئەمریکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i411464-کوژرانی_کیژۆڵەیەکی_عێراقی_بە_تەقەی_سەربازانی_ئەمریکی
کیژۆڵەیەکی عێراقی لە ناوچەی ئەبوغرێب لە پارێزگای بەغدا لە لایەن سەربازانی ئەمریکییەوە تەقەی لێکراو کوژرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2022 19:05 Asia/Tehran
  • کوژرانی کیژۆڵەیەکی عێراقی بە تەقەی سەربازانی ئەمریکی

کیژۆڵەیەکی عێراقی لە ناوچەی ئەبوغرێب لە پارێزگای بەغدا لە لایەن سەربازانی ئەمریکییەوە تەقەی لێکراو کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سابرین نیوز، ڕۆژی دووشەممە، سەربازانی ئەمریکی لە بنکەی ڤیکتۆریا لە (ڕۆژئاوای بەغدا) خەریکی مەشقی تفەنگ بوون کە کچێکی خەڵکی گوندی «ئەلبوعەلوان» کەوتە بەر تەقەی سەربازانی ئەمریکی و کوژرا.

بە وتەی دانیشتوانی گوندی «ئەلبوعلوان» چەندین جار لە بەر ئەوەی کە شوێنی مەشق کردنی ئەو بنکە سەربازییە لە نزیک گوندەکەیان ھەڵکەوتووە، سکاڵایان لای دامەزراوە جیاوازەکان و سوپادەربڕیوە کەچی ھەتا ئێستا هیچ ئەنجامێکیان دەست نەکەوتووە.

بە وتەی دانیشتوانی گوندی ئەلبوعلوان، پێشتر چوار رووداوی تەقەکردن لە خەڵکی گوندەکە رووی داوە.

رۆژی 10ی ئایار، هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کانی سەقامگرتووی بنکه‌ی هه‌ریر لە 40 کیلۆمه‌تریی باکووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر ، ته‌قه‌یان له‌ ناوچه‌ی ئاوەدانەکان و ئۆتۆمبێلە مه‌ده‌نییەکان کرد،کە ھەڵبەت هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

لەو کاتەش دا  بانگەشەی ئەوە کرا کە ئەمریکییەکان لە کاتی مەشقی سەربازیدا بە هەڵە تەقەیان لە خانوی خەڵکی ناوچەکە کردووە.